گرێبه‌ستێكی‌ ئابوری‌ لەنێوان وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان‌و بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ واژۆده‌كرێت

 
به‌به‌شداری‌ وه‌زیره‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌ شاره‌زا، له‌هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمێك بۆ واژۆكردنی‌ گرێبه‌ستێكی‌ ئابوری‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان‌و بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌شاری‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ڕێوڕه‌سمی‌ واژۆكردنی‌ گرێبه‌ستێكی‌ ئابوری‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ پلاندانان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌میانی‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا، (شیروان ئه‌سعه‌د) بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وتی‌”بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌  له‌گه‌ڵ‌ وه‌زاره‌تی‌ پلانداناندا گرێبه‌ستێكی‌ گشتی‌ ئه‌نجامده‌دات، هه‌روه‌ها هاوكاری‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت ده‌كات له‌بواری‌ په‌ره‌پێداندا”.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ (یولاندا تایله‌ر) نوێنه‌ری‌ بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك كێشه‌ هه‌ن ئه‌ركی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستانیان قورسكرده‌، بۆیه‌ ئه‌وان وه‌ك بانكی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ به‌سیتمێكی‌ نوێ‌ پشتیوانی‌ گرێبه‌سته‌ گشتییه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ی‌ گرێبه‌سته‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ‌ هه‌رێمبه‌هێز‌و باشتر بكه‌ن، وتیشی‌”به‌رنامه‌كانمان بۆ هه‌رێم درێژخایه‌نه‌”.