كارگه‌و كۆمپانیا ناوخۆیه‌كانی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ئێران، له‌ڕۆژی (20) مانگی (ئادار)ی ئه‌مساڵه‌وه كه به‌رامبه‌ره به‌سه‌ره‌تای ساڵی ئێرانی، زیاتر له(386) هه‌زار ئۆتۆمبێلیان به‌رهه‌مهێناوه.
ئاژانسی هه‌واڵی (ئیسنا)ی ئێران بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیا ناوخۆیه‌كانی تایبه‌ت به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ره‌تای ساڵی ئێرانیه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه ده‌كاته چوار مانگ، (386) هه‌زارو (160) ئۆتۆمبێلی مۆدێل جیاوازیان به‌رهه‌مهێناوه، به‌وه‌ش به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له‌مساڵدا له‌ئێران، به‌به‌راورد به‌ساڵی ڕابردوو به‌ڕێژی (3,3%) گه‌شه‌یكردوه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، كۆمپانیا ناوخۆیه‌كانی ئێران له‌چوار مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ئێرانی‌دا، (339) هه‌زارو (838) هه‌زار ئۆتۆمبێلی مۆدێل جیاوازیان به‌رهه‌مهێناوه.