حكومەتی هەرێم 30 ملیۆن دۆلار دەداتە هەردوو كۆمپانیای دی ئێن ئۆ و گینێل ئینێرژی

 
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 30 ملیۆن دۆلار وەك بەشێك لە شایستە داراییەكانیان دەداتە هەردوو كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی كۆمپانیای (گینێل ئینێرژی).
 كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نەرویجی ئاشكرایكرد: ئەو بڕە پارەیە بەشێكە لە شایستە داراییەكانی مانگی حوزەیرانی هەردوو كۆمپانیای هاوبەش لەبەرامبەر هەناردەكردنی نەوتی خاوی هەرێم لە كێڵگەی نەوتی (تاوكێ) وەریان گرتووە.
 ئەوەشی خستۆتەڕوو:  كۆی گشتی مافە داراییەكانیان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا گەشتۆتە 38 ملیۆن و 410 هەزار دۆلار، لەو بڕە پارەیەش 32 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری حەق دەستی مانگانە بوەو 6 ملیۆن و 190 هەزار دۆلاریشی بریتی بووە لە وەرگرتنی قەرزی پێشووتری نەوتی هەناردەكراو. 
ئاماژەی بەوەشكردوە تێكڕای بەرهەمهێنانی رۆژانەی مانگی حوزەیران لەكێڵگەی تاوكێ  گەشتۆتە 114 هەزار و 384 بەرمیل نەوت و لە ژمارەیەش رۆژانە 113 هەزار و 601 بەرمیلی بۆ هەناردەكردن بووە.