حكومەتی عیراق بریار دەدات بۆ تەواوكردنی پرۆژەكانیان سەنەدی نیشتمانی بداتە بەڵێندارانی پارێزگای كەكوك.
لەو بارەیەشەوە، دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێوبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شاری كەركوك رایگەیاند: كە لە هەوڵەكانیاندا لەگەڵ حكومەتی عیراق توانیویانە سەركەوتووبن لە بە دەستهێنانی رەزامەندی هەریەك لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پلان دانان بۆ دابەشكردنی سەنەدی نیشتیمانی بەسەر بەڵێندەران و جوتیارانی شاری كەركوكدا.
وتیشی: هاوشێوەی بەڵێندەرانی شارەكانی تری عیراق و لە كۆی 150 ملیار، بڕیار دراوە رێژەی سەدا (40) ی قەرزەكانیان بە شێوەی سەند پێبدرێت و بەو شێوەیەش بەڵێندەران دەتوانن پرۆژەكانیان تەواو بكەن و جوڵەش دەخاتەوە ناو بازار.
روونیشیكردەوە: ئەو سەنەدانە بە سودی سەدا (5) و بۆ ماوەی (3) ساڵ دەدرێتە بەڵێندەران ئەویش بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە لەسەریان دروستبووە.