به‌هۆی قه‌یرانی دارایی ههرێمو ئه‌و دۆخه ئابورییه سه‌خته‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی پێدا تێپه‌ڕده‌بن، به‌شێكی زۆر له‌دانیشتوانی ناوچه گوندنشینه‌كان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵین.
(محه‌مه‌د ئه‌مین قادر) جوتیار له‌ده‌شتی بیتوێن بۆ ناوخۆ وتی:”ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو جوتیاران ڕوویان له‌به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می خۆماڵی كردوه، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌رهه‌مه خۆماڵیانه‌ش هاوڵاتیه‌كی زۆر خواستی له‌سه‌ره‌و دێنه سه‌ر زهوییو كێڵگه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگی زیاتر به‌به‌رهه‌می خۆماڵی بدات ئه‌وا ساڵی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان خه‌ڵكی ڕوو له‌كشتوكاڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رهه‌می خۆماڵی داهاتێكی باشی لێكه‌وتۆته‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك كهسو به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێك له‌و خێزانانه بژێوی ژیانی خۆیانی له‌سه‌ر بنیاتده‌نێن.
به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، له‌كاتی پێگه‌یشتنی هه‌ر به‌رهه‌مێكی خۆماڵیدا ئه‌وا به‌رهه‌می بیانی‌و هاورده‌كردنی ڕاده‌گیرێت.