كۆمیتەی 22ی پیشە باڵاكان لە شاری سلێمانی سەر بە مەڵبەندی یەكی رێكخستنی (ی.ن.ك) لە رێوڕەسمێكدا بڕوانامەی بەخشییە ژمارەیەك خوێندكاری ئەندازیاری كارەبا.
بەخشینی ئەو بڕوانامەیە دوابەدوای بەشداریكردنیان هات لە خولێكی 8 رۆژە كە لەلایەن كۆمیتەكەوە رێكخرابوو , خوێندكارانیش بەگرنگیەوە باسیان لە كردنەوەی ئەو جۆرە خولانە كرد لە بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیدا.
بەرپرسێکی کۆمیتەی ٢٢ رایگەیاند: بەپێشنیازی بەرێز شێخ لەتیف هەستاین بەگۆڕینی کۆمیتە لە ئیشی حیزبی و پڕکردنەوەی فۆرمەوە بەئیشی زانستیو پیشەیی بەمەبەستی بەرهەمهێنانی ئەندازیارێک لەپاشەرۆژدا کە خەڵک لە ئیشەکانی ڕازی بێت.