حكومەتی ئەڵمانیا ڤیزای شنگن دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕێنمایەك ئاڕاستەی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بە گوێرەی نوسراوێكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كونسوڵخانەی گشتی ئەڵمانیا لەهەولێر، چەند رێنماییەكی ئاڕاستەكردون بۆ پێدانی ڤیزا بەهاوڵاتیانی هەرێم.
ڕێنماییەكان سەرجەم داواكارییەكانی وەرگرتنی ڤیزا بەمەبەستی بازرگانی، تایبەت، تێپەڕبون و پزیشكی و چارەسەریی پزیشكی دەبێت لەڕێگەی كۆمپانیای (iData) وە پێشكەش بكرێت بەم ناونیشانە:
http://iraq.idata.com
هەروەها دەتوانرێت لەڕێگەی ناونیشانی ئەو ماڵپەڕانە نۆرەی چاوەڕوانی وەربگیرێت كە كونسوڵخانەی ئەڵمانیایە لەهەولێر :
www.erbil.diplo.de
یان ماڵپەڕی
http://iraq.idata.com.tr .
جێگای ئاماژە بۆ كردنە ئەڵمانیا تاكە وڵاتی شنگنە ئێستا لەهەرێم هەموو جۆرەكانی داواكاریی ڤیزا وەردەگرێت، ڤیزای شنگن هەر27 وڵاتەكەی یەكێتی ئەوروپا دەگرێتەوە، كە وڵاتە گەورەكانی بریتین لە، نەمسا، ئیسپانیا، سویسرا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، بەلجیكا، پورتوگال، دانیمارك، سوید، فەرەنسا، نەرویج و هۆڵەندا.