ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، كه ئاگرێك له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی شاری سلێمانی كه‌وتۆته‌وه، دو بنكه‌ی به‌رگری شارستانیش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
نه‌قیب (توانا عه‌بدولمه‌جید) ڕاگه‌یاند، ئاگره‌كه به‌هۆی شۆڕتی كاره‌باوه بووه له‌نێوان كێبڵی كاره‌بای بازاڕه‌كه‌داو هه‌ریه‌ك له‌كارمه‌ندانی بنكه‌كانی پیره‌مێردو چوارباخیش له‌كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دا به‌شدارن.
نه‌قیب توانا ئاشكرایكرد، توانراوه ئاگره‌كه به‌ماده‌ی پاوده‌ر كۆنتڕۆڵبكرێت‌و هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
هاوکات له 24 سه‌عات رابردوودا دوو حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تر له‌سنووری پارێزگای سلێمانی روویداوه‌و له‌و دوو رووداوه‌دا كه‌سێك گیانیله‌ده‌ستداوه.
له‌و باره‌یه‌وه رێكان جه‌مال وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی به راگه‌یاند: له 24 سه‌عات رابردوودا دوو حاڵه‌تی ئاگر كه‌وتنه‌وه له‌سنووری پارێزگای سلێمانی روویانداوه، روداوی یه‌كه‌م ئه‌و رووداوه بوو كه ئۆتۆمبێلێك له‌سلێمانی گڕیگرت و به‌داخه‌وه گه‌نجێك له‌و رووداوه‌دا به‌ناوی شه‌هاب زه‌نگه گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی: رووداوی دووه‌م ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك بووه له‌ناوچه‌ی جاسه‌نه و بنكه‌ی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی سرورداش ئاگره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كردوه.
وێنه‌ی خوالێخۆشبوو شاعیری لاو شه‌هاب زه‌نگه‌نه