به‌رپرسێك ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆرستانی داعش سه‌نه‌دی تاپۆی موڵك‌و ماڵی هاوڵاتیانی موسڵی سوتاندووه‌و خۆی سه‌رله‌نوێ سه‌نه‌دی دروستكردۆته‌وه.
(سه‌عید مه‌موزینی) به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی (14)ی پارتی له‌نه‌ینه‌وا به ناوخۆی ڕاگه‌یاند، گروپی تیرۆرستی داعش هه‌موو سه‌نه‌دی تاپۆی موسڵی هاوڵاتیانی سوتاند، له‌شوێنی ئه‌و سه‌نه‌دانه، خۆی سه‌نه‌دی بۆ خاوه‌ن موڵكه‌كان دروستكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تیرۆرستانی داعش به‌هه‌مانشێوه‌ی ته‌عریبكردنی موڵك‌و ماڵی هاوڵاتیان له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس، خۆی سه‌نه‌دو تاپۆی دروستكردووه‌و به‌سه‌ر چه‌كداره‌كانی خۆی دابه‌شی كردون.