ئه‌گه‌رچی (13)ی ئه‌م مانگه بڕیاره یه‌كه‌م گه‌شتی حاجیانی هه‌رێم به‌ره‌و سعودییه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام تا ئێستا پاسپۆرتی سه‌رجه‌م حاجیانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌كونسوڵخانه‌ی سعودیه‌ن، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سێ هه‌زارو (656) حاجیی له‌هه‌رێمه‌وه سه‌فه‌ری سعودیه ده‌كه‌ن.
(مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندیه‌كان‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگه‌یاند، له‌كاتێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج‌و عومره‌ی كوردستان زیاتر له‌سێ هه‌فته‌یه هه‌موو ئاماده‌كاری‌و مامه‌ڵه‌ی حاجیانی ته‌واوكردوه‌و پاسپۆرتی حاجیانی ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كردوه بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌و ئێستاش چه‌ند ڕۆژێك ماوه بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌شتی حاجیان، به‌ڵام دوای په‌یوه‌ندیكردنی به (شێخ خالید عه‌تیه) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج‌و عومره‌ی عێراق، ده‌ركه‌وت، یه‌ك حاجی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان ڤیزه‌ی حه‌جیان وه‌رنه‌گرتوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌موو پاسپۆرته‌كانی حاجیانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه كه نزیكه‌ی (26) هه‌زار پاسپۆرته، هێشتا له‌باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی سعودیه‌ن له‌ئه‌رده‌ن له‌چاوه‌ڕێی لێدانی ڤیزه‌ن، بڕیاریش وایه گه‌شتی حاجیانی هه‌رێم كه ژماره‌یان سێ هه‌زارو (656) حاجییه له (13)ی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێبكات‌و پرۆسه‌كه له‌هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانیه‌وه بۆ ماوه‌ی (12) ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.
(مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی) له‌و لێدوانه‌یدا كه له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌رجه‌م حاجیانی هه‌رێم له‌فڕۆكه‌خانه‌ی شاری مه‌دینه داده‌به‌زن‌و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق به‌رپرسه له‌دابینكردنی فرۆكه بۆیان.