عه‌بدوستار مه‌جید وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ڕایگه‌یاند: “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵیی له جوتیاران دواخست، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌هات ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سه‌ر داوای جوتیاران له په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی تا وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی كشتوكاڵیی دوابخه‌ن”.
ڕاشیگه‌یاند “به 3 نوسراوی فه‌رمیی جیا جیا كه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان ناردبوو، داوامان كردبوو ڕه‌چاوی بارودۆخی دارایی جوتیاران بكرێت، به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا كه زۆرینه‌یان زه‌حمه‌ته بتوانن قه‌رزه‌كه له‌كاتی خۆیدا بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر جوتیار له كاتی خۆیدا قهرزهكهی نه‌دایه‌ته‌وه، ئه‌وه قه‌رزه‌كه (سو)ی ده‌چووه سه‌ر كه ئه‌وه‌ش له ڕووی ئاینیه‌وه قه‌ده‌غه‌یه‌و نابێت جوتیاره‌كانمان دووچاری ئه‌و تاوانه بكرێنه‌وه”.
عه‌بدولستار مه‌جید جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه “له‌سه‌ر داوای ئێمه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ هیچ قه‌رزێكی كشتوكاڵیی له‌جوتیاران وه‌رناگیرێته‌وه”.