تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند ته‌نها له‌مانگی رابردوودا له‌سوریا 3 هه‌زارو 486 كه‌س كوژراون كه رۆژانه ده‌كاته 117 كه‌س و له‌هه‌ر سه‌عاتێكیشدا نزیكه‌ی پێنج كه‌س كوژراو ده‌كات.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه ئه‌مڕۆ 9-12 بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه: ته‌نها له‌مانگی رابردوودا به‌هۆی توندوتیژییه‌كانی سوریاوه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته 3 هه‌زارو 486 كه‌س كوژراون كه به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه له‌هه‌ر رۆژێكدا 117 كه‌س كوژراون و بۆ هه‌ر سه‌عاتێكیش نزیكه‌ی پێنج كوژراو ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ئاماری كوژراوانه ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه له‌ریزه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ددان.
به‌پێی ئاماری تۆڕی سوری له‌نێوان كوژراوه‌كاندا 331 ژن هه‌ن كه 52 یان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژراون، 349 منداڵ و 47 كه‌سی به‌ساڵاچوو هه‌ن كه ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 60 ساڵانه‌وه‌ن، هه‌روه‌ها رێژه‌ی ژن و منداڵ له‌مانگی رابردوودا 5.1% ی كوژراوان بووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی تۆڕی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌ی كوژراوانی مانگی رابردووی سوریا به‌پێی شاره‌كان به‌مشێوه‌یه بووه (ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق 1173، حه‌له‌ب 591، ئه‌دله‌ب 400، دیمه‌شق 304، دێرزۆر 270، ده‌رعا 224، حمزو حه‌مما 122، لازقیه 43 و ئه‌لڕه‌قه‌ش 69).