كۆمسیۆنی رێكخستنی وزەی ئەمریكا رایگەیاند: “داواكاریی ئەپڵ ئەنەرجی Apple Energy، بۆ كاركردن لەبواری گەیاندنی كارەبادا پەسەندكراوه”.
كۆمسیۆنی رێكخستنی وزەی ئەمریكا بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: “داواكاریی ئەپڵ ئەنەرجی Apple Energyی سەربە كۆمپانیای ئەپڵ بۆ كاركردن لەبواری گەیاندنی كارەبادا پەسەندكراوه”.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ئەو نرخەی بە كۆمپانیای ئەپڵ ئەنەرجی دراوە لەگەڵ نرخی ئاسایی بازاڕدا هاوتایە و بڕیارە لە رۆژی شەممەوە كۆمپانیاكە لەبوارەكەدا دەستبەكاربێت.
ساڵی رابردوو كۆمپانیای ئەپڵ ئەنەرجی، بڕی 850 ملیۆن دۆلاری لەبنیاتنانی پڕۆژەی وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە شاری سان فرانسیسكۆی ویلایەتی كالیفۆرنیا خەرج كرد كە توانای بەرهەمهێنانی 130 مێگاوات كارەبای هەیە. هەروەها ئەپڵ لە كۆمپانیای نیڤادا پاوەر لە ویلایەتی نیڤادا، بڕی 19،9 مێگاوات، لەپڕۆژەی سۆڵت ریڤەر لە ویلایەتی ئەریزۆنا بڕی 50 مێگاوات و لە كالیفۆرنیا 130 مێگاوات بەرهەمدەهێنێت.
جێی باسە لەئێستادا ئەپڵ، كارەبای نووسینگە و ژێرخانەكانی خۆی لە وزەی خۆر بەرهەم دەهێنێت.