شاره‌زایه‌كی بۆرسه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌دۆلاری ئه‌مریكی دابه‌شبكات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك به‌نرخی بازاڕ بدرێته فه‌رمانبه‌ران.
(ئه‌نوه‌ر ساڵح) بە ناوخۆی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌دۆلار دابه‌شبكات، خراپ نیه به‌مه‌رجێك ڕه‌وشی فه‌رمانبه‌ران له‌به‌رچاوبگرێت‌و به‌نرخی ڕۆژ له‌بازاڕدا به‌فه‌رمانبه‌رانی بدات.
ئه‌نوه‌ر ساڵح وتی:” له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی سیوله‌هه‌یه‌و بڕی پاره‌ی چاپكراوی عێراقی له‌هه‌رێم كه‌مبۆته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و دۆلار دابه‌شبكرێت گونجاوه‌و كێشه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراویش نامێنێت‌و پاره‌یه‌كی زۆریش بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بۆرسه سودێكی دیكه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌دۆلار ئاشكراكرد‌و ڕونیكرده‌وه، به‌هۆی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌دۆلار بڕێكی زۆر دۆلار ده‌چێته بازاڕه‌وه‌و نرخه‌كه‌شی داده‌به‌زێت، هاوكات فه‌رمانبه‌رانیش زیان ناكه‌ن.
له‌ئێستادا به‌هۆی گۆڕینه‌وه‌ی دۆلار بۆ دیناری عێراقی له‌لایه‌ن بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه مانگانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت، سودێكی زریش له‌و ئاڵ‌و گۆڕه‌دا ده‌ست بانكێكی ئه‌هلی ده‌كه‌وێت.