مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى كارگەی چیمەنتۆی گاسن له‌ سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو.

 له‌شاری
سلێمانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی گاسن کرایه‌وه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌کارگه‌ گه‌وره‌کانی
پارێزگای سلێمانی و ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ زیاتر به‌رهه‌م هێنانی چیمه‌نتۆ.

له‌ڕێوڕه‌سمێکدا
که‌جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قوباد تاڵه‌بای و سه‌رۆکی ژووری
بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی سیروان محه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی یه‌که‌
ئیداریه‌کانی پارێزگای سلێمانی تیایدا ئاماده‌بوو کارگه‌ی چیمه‌نتۆی گاسن کرایه‌وه‌، له‌لایه‌ن گروپی کۆمپانیاکانی فاروقه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

له‌ڕێوڕه‌سمی
کردنه‌وه‌ی کارگه‌که‌دا ئاماده‌بوان سه‌ره‌تا چه‌ند ساتێک بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان
به‌هێمنی ڕاوه‌ستان و پاشان پانۆرامایه‌ک له‌باره‌ی کاره‌کانی گروپی فاروق
نمایشکرا.

دواتر
فاروق مه‌لا مسته‌فا سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی گروپی کۆمپانیاکانی فاروق وتارێکی پێشکه‌شکرد
تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا” پرۆژه‌یه‌کی نوێ ده‌خه‌ینه‌ ناو وڵاته‌که‌مانه‌وه‌
که‌ ده‌بێته‌ پێشکه‌وتن و جوانی وڵات.

وتیشی”
چیمه‌نتۆ هۆکارێکی گه‌وره‌یه‌ بۆ به‌رو پێشچونی وڵات ئه‌م کارگه‌یه‌ش یه‌کێکه‌ له‌کارگه‌
گه‌وره‌کان ڕۆژانه‌ (3500)  ته‌ن به‌ر هه‌م ده‌هێنێت”

فاروق
مه‌لا مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” ئه‌و شاخانه‌ی چوارده‌وری کارگه‌که‌ بۆ به‌رهه‌می
چیمه‌نتۆ ده‌بێت بۆیه‌ باشترین جۆری چیمه‌نتۆیه‌ و سلێمانی ته‌نها پایته‌ختی
ڕۆشنبیری نیه‌ پایته‌ختی پیشه‌سازیشه‌”

فاروق
مه‌لا مسته‌فا ئه‌وشی ڕونکرده‌وه‌ له‌پرۆژه‌که‌دا ڕاسته‌و خۆ ٤٠٠ که‌س کارده‌کات
وه‌ زیاتر له‌ هه‌زار که‌س ناڕاسته‌و خۆ سودی لێ ده‌بینێت.

هه‌ر
له‌و ڕێو ڕه‌سمه‌دا جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان قوبات تاڵه‌بانی
وتارێکی پێشکه‌شکردو تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا” شتێکی شاراوه‌ نیه‌ وه‌ به‌رهێنان
ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ داهاتی وڵات و ڕۆڵ ده‌بینێت له‌که‌م کردنه‌وه‌ی بێکاری و ده‌بێته‌
بوژاندنه‌وه‌ی وڵات

وە حکومه‌تی هەرێم پشتیوانی تەواو له‌که‌رتی وه‌به‌ر هێنه‌راندەکات”.

ڕاشی
گه‌یاند” حکومه‌ت به‌ته‌نها ناتوانێت له‌م قه‌یرانه‌دا خۆی ڕزگار بکات ڕه‌خساندن
و ده‌رفه‌ت بۆ وه‌به‌ر هێنه‌ران ده‌بێته‌ هۆکارێک بۆ پێشخستنی ئابوری وڵات وه‌ مه‌رجی
ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ کاری وه‌ به‌رهێنانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ پێشخستنی وڵات و ده‌رفه‌تی
کاربێت له‌ وڵاتدا”.

قوباد
تاڵه‌بانی پاڵپشتی ته‌واوی حکومه‌تی بۆ به‌ڵێنداران و وه‌به‌ر هێنه‌ران ده‌ر بڕی و
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا”چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆن قه‌ره‌بویان بکه‌ینه‌وه‌
به‌م نزیکانه‌ ده‌ست ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌ پێ دانی پێشینە به‌ به‌ڵێنده‌ران بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی
کاره‌کانیان”

جێگری
سه‌رۆکی حکومه‌ت ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ڕۆژ به‌ۆژ نزیک ده‌بینه‌وه‌ له‌ به‌ره‌و نه‌مانی
داعش به‌هۆی هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزی هاوپه‌یمانانی بیانی.

قوباد
تاڵه‌بانی داوایکرد کاری بازرگانی بره‌وی پێ بدرێت و ڕایگه‌یاند” هه‌نگاوی سه‌ره‌کی
به‌ دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزبی ده‌بێت له‌ که‌رتی بازرگانی ده‌بێت ئه‌و ده‌نگۆیانه‌
ڕه‌تکه‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن کاری بازرگانی به‌بێ پشتیوانی حزب ناکرێت وه‌ شه‌بێت هه‌مومان
قۆڵی بۆ هه‌ڵکه‌ین و هاوکاری یه‌کتربین”.

لای
خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆکی ژوری بازرگانی و پیشه‌ سازی سلێمانی ده‌سخۆشی له‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌م
جۆرا کارگانه‌ کردو ڕایگه‌یاند هه‌میشه‌ سلێمانی توانیویه‌تی پێشه‌نگ بێت و ده‌ست
پێشخه‌ربێت له‌ کاری پیشه‌سازیدا و یه‌که‌م پارێزگابێت له‌سه‌ر ئاستی عێراقدا لە بەرەو پێشچونی پیشەسازیدا.

 

 

 

كارگەی
چیمه‌نتۆی گاسن پرۆژه‌یەكی دیكەی سەر بە گروپی كۆمپانیاكانی (فاروق)ە لە ساڵی 2013ەوە
دەست بە دروستكردنی كراوە، رۆژانەی لەتوانایدایە (3500) تەن چیمه‌نتۆ بەرهەمبهێت و
ساڵانەش بەرهەمی بگاتە یەك ملیۆن و (700) هەزار
تەن
.

كارگەی
چیمەنتۆی گاسن لە ناوچەی بازیانی شاری سلێمانی لەسەر روبەری (2252) دۆنم زەوی لەلایەن
كۆمپانیای
(SINOMA)ى چینیەوە‌ دامەزراوە و
كۆمپانیای (زەریا)ی سەر بە گروپی كۆمپانیاكانی فاروق كارە شارەستانییەكانی ئەو كارگەیەی
ئەنجامداوە، لە ئێستادا 400 كەس لە كارمەندی بیانی و خۆماڵی كارى تێدادەكەن
.

رۆژی
26ی حوزەیرانی رابردوش گروپی كۆمپانیاكانی
فاروق لە ناوچەی پیشەسازیی عەربەت، كۆمەڵگای
پیشەسازیی
(IRALEX) كردوە كە پێكهاتوە لە سێ‌ كارگەی بەرهەمێنانی سەندویچ پەناڵ و ئەلەمنیۆم پرۆفایل
و رەنگ كردنی پرۆفایلی ئەلەمنیۆم
.

بڕیاریشە
گروپی كۆمپانیاكانی فاروق لە ئایندەیەكی نزیكدا چەند پرۆژەیەكی دیكەی پیشەسازیی گەورە
لە سلێمانی بكاتەوە، كە گرنگیەكی زۆریان بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری كوردستان هەیە
و پرۆژەكانیش بریتین لە كردنەوەی پرۆژەی گەشتیاری دوكان و پرۆژی فارماسیوتیكاڵ بۆ دروستكردنی
گیراوەى پزیشكی و پرۆژەی زانكۆی پزیشكی و پرۆژەی ریسایكلینی خاشاكی سلێمانی بە هاوبەشی
لەگەڵ كۆمپانیای لافارج
.