روسیا بە بەهای یەك ملیار دۆلار گرێبەستێك لەگەڵ ئێران ئیمزا دەكات

 
روسیا بە بەهای یەك ملیار دۆلار گرێبەستێك لەگەڵ ئێران ئیمزا دەكات، بۆ دروستكردنی وێستگەیەكی كارەبا، كە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە یەك گێگاوات كارەبای هەیە.
كۆمپانیای (رۆستیك) ی روسی بۆ بەرهەمهێنانی وزە ئاشكرایكردوە: بۆ یەكەمجار لەدوای هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران، بەشێوەیەكی ڕەسمی گرێبەستێك لەگەڵ ئەو وڵاتە ئیمزا دەكات، بۆ دروستكردنی وێستگەیەكی كارەبا كە توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە یەك گێگا و 400 مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشكردووە: بڕیارە ئەو وێستگەیە لە (بەندەر عەباس) لە باشووری ئێران دروست بكرێت و لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا تەواو بكرێت.
ئەو وێستگەیەی كە بڕیارە دروست بكرێت، یەك ملیار دۆلاری تێدەچێت‌و لەسەدا 85ی بودجەكەشی لەلایەن حكومەتی روسیاوە بەشێوەی قەرز دەدرێت بە كۆمپانیای (رۆستیك) بە سودی بانكی لەسەدا 2 پۆینت 77.