یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی قوربان دیاریكرا

 
له‌باره‌ی‌ دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی گه‌ردون ناسی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، ڕۆژی (11)ی‌ ئه‌یلولی مانگی داهاتوو،  یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژنی قوربان ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی شه‌رق ئه‌وسه‌تی میسری له‌زاری (حاته‌م عوده‌) سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه‌ی گه‌ردون ناسی ئه‌مڕۆ (3)ی‌ ئابی (2016) ڕایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كانیان كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌، ڕۆژی وه‌ستانی عه‌ره‌فات ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی (١٠)ی مانگی ئه‌یلولی داهاتووه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌وه‌ش بێت ڕۆژی (١١)ی ئه‌یلول یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ده‌بێت.