ماوه‌ی ساڵێكه په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون وه‌ستاوه، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، پارێزگاری سلێمانی ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته.
ماوه‌ی ساڵێكه به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكییه‌وه، په‌خشی كه‌ناڵه ناخۆییه‌كان له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون نه‌بووه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كی زۆر له‌ناو گه‌نجان‌و وه‌رزشكاران به‌دوای خۆیدا هێناوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاداشتێكییان ئاراسته كردووه، وتی:” داواكاری‌و یاداشته‌كه‌م ئاراسته‌ی پارێزگاری سلێمانیكرد، ئه‌ویش جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كه‌یان كرده‌وه، ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی بورجێكی نوێ دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان‌و وه‌رزشكارانی پیره‌مه‌گرون بتوانن بینه‌ری كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان بن”.
ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرون ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای شاری سلێمانییه‌وه، به(42) كم له‌سه‌نته‌ری شاری سلێمانییه‌وه دوره، زیاتر له(45) هه‌زار دانیشتوشی له‌خۆگرتووه.