به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرێكی گه‌وره به‌هۆی تانكه‌رێكی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نییه‌وه له‌گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ده‌ر له‌زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
ملازمی یه‌ك (ڕێكان جه‌مال) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی به ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر (5:40)خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێیان ڕاگه‌یه‌نراوه كه ڕوداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڕه‌كی كانی با، ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانیان گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌و له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، كه تانكه‌رێكی هه‌ڵگری سوته‌مه‌نی به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌نیازبووه به‌نزین بكاته ئۆتۆمبێلێكی كیای دوو ته‌نییه‌وه، به‌هۆی ڕۆكردنی به‌نزینه‌كه‌وه ئاگر كه‌وتوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سلێمانی‌و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌كانی ناو شاری سلێمانی به‌شداریان له‌كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگرهكهداكردووه، توانیویانه هه‌ردوو كهلەی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سوتان بپارێزن، وتی:” ئاگره‌كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، ته‌نها زیانی مادی نه‌بێت”.
وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ دوباره نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سكاڵایی یاساییان له‌سه‌ر هه‌ردوو شۆفێر تۆماركردووه.