كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی، وەك ماركەیەكی بازرگانی پێشكەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوەو لەریزبەندی ماركە جیهانییەكاندا بەربەستی 50ی بڕی و نرخی فرۆشتنی لۆگۆ یان ماركەكەی 3.819 ملیار دۆلاری ئەمریكییە.
بەپێی توێژینەوەیەكی سەنتەری ئینتەرپاند بۆ ریزبەندی ماركە بازرگانییە جیهانییەكان، ماركەی نیسان رووی لە هەڵكشانە. ساڵی 2011 نیسان لەپلەی 90 دا بوو بەڵام لە ساڵی 2014 دا گەیشتە پلەی 56، ئێستاش واتە بۆ ساڵی 2015 نیسان بەربەستی 50ی بڕی و ئێستا لە پلەی 49ی ماركە بازرگانییەكانی جیهاندایە. سەنتەرەكەش نرخی ماركەی نیسانی بە پارە خەمڵاندووەو بە 3.819 ملیار دۆلاری داناوە.
ریزبەندی ئینتەرپاند ساڵانە تازە دەكرێتەوە، نیسان بۆ یەكەم جار لە ساڵی 2011 دا داخڵی ریزبەندییەكە كراوە، بەڵام لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا بە یەكەم كۆمپانیا دانراوە لەڕووی گەشەكردنی و بڕینی بەربەستەكان و هەڵكشانی بەردەوامی لە ریزبەندییەكەدا.