نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند” پێشبینی ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 بتوانێت غاز بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بنێرێت.
“دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی” نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،له‌باره‌ی كاتی ناردنه ده‌ره‌وه‌ی غازی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وروپا به ڕۆژنامه‌ی ” شه‌رقولئه‌وسه‌تی” ڕاگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای ساڵی 2019 دا، ده‌توانرێت غازی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نرێته وڵاتانی ئه‌وروپا و هیچ ڕێگرییه‌كیش له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كه‌دا نییه،و توركیا نه‌یاری ئه‌م پرۆژه‌یه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی غازی هه‌رێمی كوردستان سودێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی حكومه‌ت ئه‌وه‌شی وتووه” ناردنه ده‌ره‌وه‌ی غازی هه‌رێمی كوردستان به خاكی توركیادا، له هه‌مان كاتدا به سوودی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ك كارتێكی سیاسی به‌هێز ده‌بێت به ده‌ست توركیاوه له به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا،به‌و هۆیه‌ش هه‌رسێ لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له پرۆژه‌كه سوودمه‌ند ده‌بن، و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی “2019 ” دا پرۆژه‌كه كۆتایی پێبێت و بتوانرێت غاز بنیردرێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا.
ئاژگه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه غازی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو پێداویستیه‌كانی ئه‌وروپا پڕناكاته‌وه و نابێته جێگره‌وه‌ی غازی ڕوسیا، به‌ڵام له توانایدایه به‌شێكی زۆری پێداویستییه‌كانی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا پڕبكاته‌وه،و ئه‌وروپییه‌كانیش ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه.