سلێمانی: نرخی كاره‌بای موه‌لیده دیاریكرا ‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌ سلێمانی‌ نرخی كاتژمێری كاركردنی موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی ته‌مموز دیاریكرد، نرخی كاتژمێرێك كاركردنی موه‌لیده‌ (42) دینار ده‌بێت، پێویسته‌ موه‌لیده‌كانیش له‌كاتژمێر (8)ی به‌یانی تا(4)ی به‌ره‌به‌یان هه‌ر كاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه‌، ئه‌وان كاره‌با بده‌ن به‌هاوڵاتیان.
((به‌گوێره‌ی نرخی گازوایل له‌بازاڕدا، نرخی كاتژمێرێك كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان به‌(42) دینار ده‌بێت، واته‌ ئه‌گه‌ر موه‌لیده‌یه‌ك (100) كاتژمێر كاری كردبێت، ئه‌مپێری چوار هه‌زارو (200) دینار ده‌بێت)).
لای خۆیشیه‌وه‌ (سالار حوسامه‌دین) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕاگه‌یاند،: هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌، ده‌بێت موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان كاره‌با به‌هاوڵاتیان بده‌ن، وتیشی:”نابێت له‌(15) خوله‌ك زیاتر دوابكه‌ون، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزا ده‌درێن”. 
سه‌باره‌ت به‌موه‌لیده‌ی قه‌زاو ناحیه‌كانیش، به‌هه‌مان نرخی ناوشار ده‌بێت‌و له‌كۆتایی مانگیشدا پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌.