وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران كۆتایی پێهاتوە و به‌راورد به ساڵی رابردوش، گه‌نمی جوتیاران (37)هه‌زار ته‌ن زیادی كردوه.
عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەوەکالەت له كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا له‌شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم له (25)ی ته‌موزدا كۆتایی هاتوه و پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی “رێك‌وپێك” به‌ڕێوه‌چوه و له‌به‌رده‌م هیچ سایلۆیهكدا بارهه‌ڵگر نه‌ماوه گەنمی تێدابێت‌و وه‌رنه‌گیرابێت.
وتیشی :”له ئەمساڵدا له سنوری پارێزگای هه‌ولێر (375) هه‌زار ته‌ن، له سلێمانی (220) هه‌زار و له دهۆك (280) هه‌زار ته‌ن گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی بەوەکالەت ئاشكرای كرد: ساڵانه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به (600) هه‌زار ته‌ن گه‌نم هه‌یه بۆ ئارد و سه‌رجه‌م سایلۆكانی هه‌رێمیش توانای هه‌ڵگرتنی (400) هه‌زار ته‌ن گه‌نمیان هه‌یه.
له‌باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانیهوه وتی :”ئه‌و بابه‌ته له‌ده‌ست هەرێمدل نییه و په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه‌یه”.