كۆمپانیای نەوتی (ئیكسۆن مۆبیل) رایگەیاند: كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە تێكڕای بڕی قازانجەكانی كۆمپانیەكە لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەرێژەی سەدا (59) دابەزیووە.
بەپێی راگەیندراوێكی كۆمپانیاكەش لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا توانیویانە بری ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلار قازانج بكەن، كە ئەوەش برێكی كەمەو دەكاتە نرخی (41) سەنت قازانج بۆ هەر پشكێكی كۆمپانیاكە لە بازاردا هەیەتی.
هەروەك كۆمپانیاكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە: كە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بری قازانجەكانی كۆمپانیاكە نزیكەی (3) ملیار دۆلار كەمیكردوە بە جۆرێك ئەو قازانجەی لە 2015داو لە چارەكی دووەمدا بەدەستیان هێنابوو (4) ملیارو (190) ملیۆن دۆلار بووە.
دابەزینی بری قازانجەكانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلیش لە كاتێكدایە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە كۆمپانیاكە لەو كێڵگانەی كاریان تێدا دەكات، بڕی بەرهەمهێنانی نەوتی بەرێژەی سەدا سفر پۆینت 6 كەمكردۆتۆتەوە، كە دەكاتە 3 ملیۆن و900 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.