بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان ،چەند بازرگانێك لەگەڵ سەرۆكی ژور كۆبونەوە

لەبەرامبەر قەدەغەكردنی گڵۆبەڕۆژەی نەبرژاو چەند بازرگانێك سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەگەڵ سەرۆكی ژور كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا .
لەبەرامبەریشدا سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڵێنی بەو بازرگانانەدا كە هەوڵی تەواو بۆ چارەسەر كردنی كێشەكەیان بدات
 لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆكی ژوری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بە تەلەفۆن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێردا گفتوگۆی كرد و داوایكرد كە بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ ئەو بازرگانانەدا بكرێت و جیاوازی لە نێوان بازرگانانی شارە جیاوازەكاندا نەكرێت
لای خۆشیەوە نوێنەری لیژنەی قایمقامیەتی سلێمانی كە لە كۆبونەوەكەدا ئامادەبو داواكرد ئەو بازرگانانە كێشەكانیان بگەیەننە قایمقامیەتی سلێمانی تاوەكو چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.