كورتهێنانی بازرگانی توركیا لەسەر بنەمای ساڵانە لە مانگی تەموزدا بەڕێژەی (5%) بەرزبۆتەوەو گەیشتۆتە (6.6) ملیار دۆلار.
پەیمانگای ئاماری توركیا لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە لە مانگی تەمووزدا هاوردەی دەرەكی توركیا بەرێژەی (7%) بەرزبۆتەوە گەیشتۆتە (18.2) ملیار دۆلار، هەناردەی دەرەكیش (12.9) ملیار دۆلار بووە.
بەگوێرەی ئامارەكە كورتهێنانی بازرگانی بەرێژەی (6.6) ملیار دۆلار زیادیكردوە.
لە 15ی تەموزى ئەمساڵدا حكومەتی توركیا روبەڕووی هەوڵی كودەتایەكی شكستخواردوو بۆوە، بەوەش توركیا پشوێی و ئاڵۆزيی تێكەوت و حكومەتيش هەڵمەتێكی گەورەی دەستگیركردنی دژی سەربازانی سوپا و داودوەران و رۆژنامەنوسان و مامۆستایان و لایەنگرانی فەتحوڵا گوڵەن دەستپێكرد .