لە مانگی شەشی ئەمساڵدا نزیكەی 19 هەزار گەشتیار لە ڕێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
بەپێی ئامارێك كە لە لاپەڕەی رەسمی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە و باس لە چالاكییە فرۆكەوانییەكانی فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەكات، لە مانگی حوزەیراندا 330 فڕۆكە لەو فڕۆكەخانەیەوە گەشتیان بۆ فرۆكەخانەكانی جیهان كردووە، هاوكات 331 فڕۆكە هاتونەتە ناو فرۆكەخانەی سلێمانییەوە.
هەر بەپێی ئەو ئامارانەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردوونەتەوە: لەو مانگەدا و لە ڕێگەی ئەو فرۆكەخانەیەوە 18 هەزار و 768 كەس سەردانی هەرێمیان كردووە و 20 هەزار و 975 كەسیش سەفەری دەرەوەیان كردووە.