سێ گەورە بازرگانی توركیا دەستگیر كران

 
سێ گەورە بازرگانی توركیا بەتۆمەتی تێوەگلانیان لە كودەتا سەربازییەكەی ڕۆژی 15ی تەموز، دەستگیر دەكرێن, گەران بەدوای سێ بازرگانی دیكەشدا بەردەوامە.
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاوی كردەوە: مستەفا بویداك سەرۆكی گروپی بویداكی بازرگانی و شوكر بویداك و خالد بویداكی هاوكاری، لە شاری قەیسریەی توركیا لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیر كراون.
ئاژانسەكە راشیگەیاندوە: هێزە ئەمنیەكانی توركیا بەدوای سێ بازرگانی دیكەدا دەگەرێن كە بریتین لە حاجی بویداك سەرۆكی پێشووی گروپی بویداك و ئەلیاس بویداك و بەكر بویداك.
گروپی بویداك، یەكێكە لە گروپە بازرگانییەكانی توركیا كە لەبواری وزە و دارایی و كەلوپەلی ناو ماڵ كار دەكات.