فەرید ئەسەسەرد، پێی وایە کە وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بە سەرەتایەکی خراپ دەستی پێکردوە و هێشتا هەرێم دەستی بە هەناردەی گاز نەکردوە، سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە و دەبێت دو ملیار دۆلار قەرەبوی کۆمپانیایەک بکاتەوە.
فەرید ئەسەسەرد، نوسەر و بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان، لە وتارێکیدا بەناونیشانی (گازی سروشتی له‌نێوان مژده‌به‌خشی و ئومێدبڕیدا) کە لە بەشی ( وتار و بیروڕا)ی سایتی (سبەی) بڵاو دەبێتەوە، سەبارەت بە وەبەرهێنانی گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان نوسیویەتی: هه‌رێم كه‌هێشتا ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی گاز نه‌كردوه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه و ناچار كراوه دو ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بو بداته كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان. ئێستاش سكاڵایه‌كی تری له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌و تێیدا كۆمپانیای دانه غاز و كرینست په‌ترۆلیۆم داوای قه‌ره‌بویه‌كی (11) ملیار دۆلاری لێ ده‌كه‌ن.
ئەو نوسەرە کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە ئەوە دەخاتەڕو کە؛ ستراتیجی وزه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێم ستراتیجێكی شكستخواردوه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دروست دانه‌مه‌زراوه. به‌پێی پلانی وه‌زاره‌ت ده‌بوایه ئه‌مساڵ ده‌ست به هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی بكرێ. كاتێك ئه‌مه له‌به‌ر هۆی رانه‌گه‌یه‌نراو نه‌هاته دی، ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێم ماوه‌كه‌ی درێژ كرده‌وه و رایگه‌یاند كه هه‌رێم له به‌رنامه‌یدایه گازی سروشتی له ساڵی (2019) یان (2020) بنێرێته ده‌ره‌وه.
لە بەشێکی تر وتارەکەیدا ئەسەسەرد دەڵێت: عیراق‌و كوردستان دو وڵاتی به گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ندن. عیراق به كوردستانه‌وه له‌گازی سروشتی‌دا یانزه‌هه‌م ده‌وڵه‌ته له‌جیهاندا و یه‌ده‌كه مسۆگه‌ره‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری (112) ترلێون مه‌تر سێجا ده‌بێ. له‌هه‌رێم نیگه‌رانییه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به‌وه هه‌یه كه‌ئه‌زمونی شكستخواردوی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت‌و هه‌نارده‌كردنی، بواری وه‌به‌رهێنان‌و هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیش بگرێته‌وه‌و به‌هه‌مان ئاكام بگات.
فەرید ئەسەسەرد لە کۆتای وتارەکەیەدا نوسیویەتی: ستراتیجی وه‌به‌رهێنانی گازی سروشتی له‌هه‌رێم به‌سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستی پێكردوه و هیچ ئاینده‌یه‌كی رونیشی نیه و تا چاكسازییه‌كی ریشه‌یی له‌كه‌رتی وزه‌دا و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا له‌پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندا نه‌كرێت، كه‌س ناتوانێت سه‌ره‌نجامێكی جیاواز له‌سه‌ره‌نجامی كه‌رتی نه‌وت بۆ كه‌رتی گازی سروشتی مسۆگه‌ر بكات.