كۆمپانیای نه‌وتی باكور له‌توانایدایه ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت‌و هه‌نارده‌ی بكات، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم هه‌نارده‌كردن ڕاگیراوه .
ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك زیانی زۆری به‌ئابوری عێراق گه‌یاندوه به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا كه عێراق به‌قۆناغی قه‌یرانی داراییدا تیده‌په‌ڕێت .
ڕونیشكراوه‌ته‌وه، ساڵانی ڕابردوو له‌كه‌ركوكه‌وه ڕۆژانه زیاد له(500) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كراو (200) هه‌زار به‌رمیلیش ڕه‌وانه‌ی پاڵاوگه‌ی بێجی ده‌كرا، ئه‌مه‌ش بوه هۆی بوژانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك .
باس له‌وه‌شكراوه، ململانێی سیاسیه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌رێم كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر پرۆسه‌ی بونیاتنانه‌وه‌و بار‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیان‌و بارودۆخه‌كه به‌قۆناغێكی ناجێگیردا تێده‌په‌رێت.