ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان داوه به كۆمپانیایه‌كی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێ بوون به گوژمه‌ی 63 ملیۆن دۆلار له باشوری شاره‌كه دروست بكه‌ن.
سایتی”سۆمه‌رییه نیوز” بڵاویكردۆته‌وه، ماجد ئه‌لمحنه به‌رێوبه‌ری رایگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دیوانیه به سایته‌كه‌ی راگه‌یاند، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دیوانییه ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی دا به كۆمپانیای
“گه‌ڵاڵه” كه كۆمپانیایه‌كی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی به گوژمه‌ی 63 ملیۆن دۆلار كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێ بوون له باشوری ناوه‌ندی شاری دیوانیه دروست ده‌كرێت.
ماجد وتیشی، ئه‌و روبه‌ره‌ی كه كۆمپانیا كاری له‌سه‌ر ده‌كات 144 دۆنمه.
به پێی وته‌ی به‌رێوبه‌ری راگه‌یاندنی وه‌به‌رهێنان، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه نزیكه‌ی 553 یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌خۆ ده‌گرێت و قوتابخانه و مزگه‌وت و باخچه و بازاڕی بازرگانیشی تێدایه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی دیوانیه له ته‌موزی 2012 دا 11 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیایه بیانی و عه‌ره‌بیه‌كانی ره‌تكردۆته‌وه و هاوكات 150 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی پێشكه‌ش به‌و كۆمپانیانه كردووه و نرخی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ش نزیكه‌ی ملیارێك دۆلاری ئه‌مریكیه.