بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت”بڕی شەش سەد ملیۆن دۆلار گەیشتۆتە عێراق، لەو پارەیەش هیچ پشكێك بەر هەرێمی كوردستان ناكەوێت”.
ئەحمەدی حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای كۆمەڵی راگەیاند “ئەو پارەیەی هاتوە بۆ عێراق، بڕی شەش سەد ملیۆن دۆلارە و بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەیە، لەبەر ئەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی وەجبە رەوانە دەكات”.
ئاماژە بەوەشدەكات “هیچ بڕە پارەیەك نادرێت بەهەرێمی كوردستان وە بەغدا رایگەیاندووە یەك دینار رەوانە ناكات”.