خه‌رجی ئاو پاککرنه‌وه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ له‌ جیھاندا ٥٠% زیادی کردووه‌

ئه‌کادیمیای زانستی نیشتمانی له‌ واشنتۆن به‌ ھاوکاریی چه‌ند زانکۆیه‌کی ئه‌مریکی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی کردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ خه‌رجی پاککردنه‌وه‌ی ئاو بۆ خواردنه‌وه‌ ٥٠% زیادی کردووه‌.
 لێکۆڵینه‌وه‌که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ سێ به‌شی شاره‌ گه‌وره‌کانی جیھان، خه‌رجی پاککردنه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و زیاده‌یه‌ ‌و له‌وانی دیکه‌ش له‌ ‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌. بۆیه‌ وڵاتان ناچار ده‌بن وێستگه‌ی گه‌وره‌ی پاککردنه‌وه‌ی ئاو دروست بکه‌ن که‌ خه‌رجی گه‌وره‌ی ده‌وێت و له‌وانه‌یه‌ له‌ توانایاندا نه‌بێت.
 ھه‌روه‌ھا ده‌ڵێ: “سێ شت بوونه‌ته‌ ھۆی پیسبوونی ئاو، کشتوکاڵ، سووته‌مه‌نیی سروشتی و ئاو و ئاوه‌ڕۆکان.”