له‌ماوه‌ی‌ (10) ڕۆژدا پاره‌ی‌ جوتیاران ده‌درێت

 
ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بڕیاریدا له‌ماوه‌ی‌ (10) ڕۆژدا پاره‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوی‌ جوتیارانی‌ عێراق خه‌رج بكرێت. 
له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراقدا بڕیاردرا، پاره‌ی‌ گه‌نم‌و جۆی‌ جوتیارانی‌ عێراق، كه‌ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌، له‌ماوه‌ی‌ (10) ڕۆژی‌ داهاتوودا خه‌رج بكرێت. 
له‌وباره‌یه‌وه‌ (نه‌جیبه‌ نه‌جیب) ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ ئابوری‌‌و وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕوداو ڕایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وپاره‌یه‌ خه‌رج نه‌كرا، (حه‌یده‌ر عه‌بادی‌) سه‌رۆك وه‌زیران‌و هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیرانی‌ دارایی‌و بازرگانی‌‌و سه‌رۆكی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان ده‌كرێن، بۆلێپرسینه‌وه‌ له‌هۆكاری‌ نه‌دانی‌ پاره‌كه‌‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ میكانیزمێك بۆ خه‌رج كردنی‌ ئه‌وپاره‌یه‌.
پاره‌ی‌ گه‌نم‌وجۆی‌ جوتیاران له‌ساڵه‌كانی‌ (2014 ‌و 2015) كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ دوو ترلیۆن‌و (200) ملیار دیناره‌، وه‌ك قه‌رز له‌لای‌ حكومه‌تی‌ عێراق ماوه‌ته‌وه‌‌و نه‌دراوه‌ به‌ جوتیاران، له‌وپاره‌یه‌ بڕی‌ (600) ملیار دینار پاره‌ی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێمه‌ كوردستانه‌.