كونسوڵی توركیا له‌هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاسانكاری‌و گۆڕانكاری زۆر له‌پێدانی ڤیزه‌ی توركیا به‌هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
(محمد عاكیف) كونسوڵی توركیا له‌هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك ئاسانكاریان له‌پێدانی ڤیزه‌ی ووڵاته‌كه‌ی به‌هاووڵاتیانی هه‌رێم كردوه‌و گۆڕانكاریه‌كانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمه.
وتیشی:”ئه‌و په‌یوه‌ندیه توندوتۆڵه‌ی له‌نێوان ووڵاته‌كه‌یی و هه‌رێمدا هه‌یه و داخوازی زۆری هاووڵاتیانی هه‌رێم بۆ ڤیزه‌ی ووڵاته‌كه‌ی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت “.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ڤیزه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاوه ده‌درێته هاووڵاتیانی هه‌رێم كه كۆمپانیاكه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا هه‌یه‌و بڕێكی كه‌م ته‌ئمینات له‌و كه‌سه وه‌رده‌گیرێت كه‌ده‌یه‌وێت گه‌شت بكات‌و دواتر بۆی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌و نه‌خۆش و بازرگان‌یش ڕاسته‌وخۆ ده‌توانن ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌ربگرن.