بە گوێرەی راپۆرتێك ئاستی زیانه‌كانی عێراق له دوای ساڵی 2014 گه‌یشتۆته زیاتر له 23 ملیار دۆلار.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی عێراق له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه، زیانه ئابوورییه‌كان ته‌نها له دوو ساڵی رابردوودا 23 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه.
ئاماژه‌شی داوه به‌هۆی شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌كانه‌وه نزیكه‌ی 4 ملیۆن كه‌س له‌ناوچه‌كانی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دان له تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ستن بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكهوتووهكانی عێراق.