بە بەشداری ژمارەیەك كۆمپانیای و ناوخۆیی و بیانی، دووەمین دیداری بارزگانیو پیشەسازی لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا بە چەند پانێڵێك لەلایەن پەرلەمانتار و بازرگان و كەسانی ئەكادیمی كێشە و قەیرانە داراییەكانی هەرێم تاوتۆی دەكرێت.
سیروان محهمهد سهرۆکی ژوری بازرگانی و پیشهسازی سلێمانی ڕایگهیاند: كۆمپانیاكان لەسەر ئاستی هەرێم خۆیان سەرپەرشتی و تەمویلی كۆنفرانسەكە دەكەن، تیایدا ئەكادیمیاكان و بازرگانان و خاوەن پڕۆژەكان لەگەڵ حكومەت تاوتوێی كێشە ئابوورییەكان دەكەن بۆ ئەوەی هزرێك بدۆزنەوە بۆ چارەسەری كێشە و قەیرانە داراییەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.
وتیشی”كۆنفرانسەكە لەلایەن زیاتر لە 30 كۆمپانیای ناوخۆ وەك سپۆنسەر بەڕێوەدەبرێت، زیاتر لە 270 كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی بەشدارییان تیایدا كردوە، زۆربەشیان كۆمپانیای نەوتین لەوانەش 9 كۆمپانیای گەورەی جیهانی لە بواری نەوت بەشدارن”.
سهرۆکی ژوری بازرگانی لەبارەی كۆنفرانسەكانی داهاتوەوە ڕایگهیاند بڕیارە سێیەم دیداری بازرگانی و ئابووریی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبچێت.
كۆنفرانسهکه بڕیاره تا ڕۆژی پێنج شهمهش بهردهوام بێت.