بایه‌خدان به سامانی ماسی یه‌کێکه له پلان و به‌رنامه‌کانی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ وسه‌رچاوه‌کانی ئاو به‌و واتایه‌ی که ئه‌م سامانه داھاتێکی دیاریکراوی نیشتمانی و ژینگه‌یی پێکدێنێت و سوود به خاوه‌ن پڕۆژه‌کان و ئابووریی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و له‌م وه‌رزه‌دا به‌مه‌به‌ستی زۆرکردنی ئه‌و سامانه له‌نێو ده‌ریاچه‌و به‌نداوه‌کاندا، وه‌زاره‌ت له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌کدا به ھه‌زاران په‌نجه ماسی به پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراودا ده‌خاته نێو ده‌ریاچه و به‌نداوه‌کانه‌وه.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ “عه‌بدولستار مه‌جید” وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو به یاوه‌ریی ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتیی وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی ڤێتێرنه‌ری ٦٠ ھه‌زار په‌نجه ماسیی خسته نێو به‌نداوی دێگه‌ڵه‌وه، ئه‌مه به‌شێکه له ١٥٠٠٠٠پهنجه ماسی که له ھهڵێنهری ماسیی دوکانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کشتوکاڵی سلێمانیی به‌رھه‌مھێنراون و٩٠ ھه‌زاره‌که‌ی دیکه‌ش ده‌خرێته به‌نداوی شیوهسوورهوه، دواتر سه‌ردانی شارۆچکه‌ی ته‌قته‌قی کرد و له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ حاکم ره‌مه‌ک ره‌مه‌زان قادر به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچکه‌که، به ئاماده‌بوونی شاندی یاوه‌ری و سه‌رۆکانی به‌ش و ھۆبه‌کانی کشتوکاڵی دڤه‌ره‌که و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌کان، باسیان له‌م پرۆسه‌یه‌و کێشه‌و گرفته‌کانی کشتوکاڵ و ئاودێری و ڤێتێرنه‌ریی ناوچه‌که کرد و له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو له به‌دواداچوونی کێشه‌و گرفته‌کاندا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ته‌قته‌ق ناوچه‌یه‌کی گرنگ و فراوانی کشتوکاڵییه و پێویسته به‌پێی توانا بایه‌خی پێ بدرێت
له‌میانی کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ندین داواکاری و پێشنیار به نووسراوێکی فه‌رمی پێشکه‌ش به وه‌زیر کرا، له‌وانه دروستکردنی به‌نداو له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، که وه‌زیر روونی کرده‌وه ٧ به‌نداو ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه، به‌ڵام له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی له‌ئێستادا راگیراون، به‌ڵام سه‌ه‌باره‌ت به به‌نداوی ته‌قته‌ق ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌بێ به قه‌رزی درێژخایه‌ن یان له‌رێی بانکی نێوده‌وڵه‌تی یاخود له‌رێی بزنسمانانهوه ئه‌نجام بدرێت،ھاوکات داوای دابینکردنی خانووی پلاستیک و ئامێری کشتوکاڵی و که‌لوپه‌لی یه‌ده‌گ بۆ جووتیاران کرا له‌گه‌ڵ په‌یینی کیمیاوی و کردنه‌وه‌ی خوولی رێنمایی و کۆلیژێکی کشتوکاڵی و بایه‌خدان به سامانی ماسی که له‌ئێستادا ٥٥٢ حه‌وزی به‌خێوکردنی ماسی ھه‌یه که ھه‌ندێکیان مۆڵه‌تیان نییه، ئه‌مه وێڕای کێشه‌ی زێده‌ڕۆیی سه‌ر زه‌ویی کشتوکاڵی.
له وه‌ڵامی ھه‌ندێ له‌و داواکارییانه‌دا عه‌بدولستار مه‌جید جه‌ختی له چاره‌سه‌رکردنی ھه‌ندێکیان کرده‌وه له‌وانه پێدانی مۆڵه‌ت به به‌خێوکه‌رانی ماسی به‌پێی رێنماییه‌کان،ھه‌روه‌ھا پشتگیری‌کردن له داواکاری خاوه‌ن مافه‌کانی ئه‌وانه‌ی زێده‌ڕۆیی کراوه‌ته سه‌ر زه‌وییه‌کانیان، وێڕای ھه‌وڵدان بۆ دابینکردنی خانووی پلاستیک و کردنه‌وه‌ی خوولی زانستی و رێنمایی بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاریی جووتیاران، دواتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراواندا له‌گه‌ڵ جووتیارانی ناوچه‌که به ھه‌مان شێوه کێشه‌و داواکارییه‌کان خرانه‌ڕوو و وه‌زیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانی ئاو به‌ڵێنی دا که به‌پێی توانا به‌دواداچوونیان بۆ بکات، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بێت که په‌یوه‌ستن به بواری بودجه‌ی دارایی که له‌ئێستادا بۆته گرفت له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنیاندا.
له کۆتایی گه‌شته‌که‌یدا به یاوه‌ریی شانده‌که چه‌ندین پڕۆژه‌ی کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵیی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی به‌سه‌رکرده‌وه.