كۆمپانیاكانی بەرهمهێنانی كارەبای نیشتمانی هۆشداری دەدەنە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان.
سەرچاوەیەك لە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و دابینكردنی كارەبای نیشتمانی رایگەیاند: لە رێگەی نوسراوێكەوە ئاڕاستەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیان كردووە دوا مۆڵەتیان داوە كە تا 1ی ئاب ئەو قەرزەی كۆمپانیاكانیان بدەن كە لەسەر وەزارەتەكەیانە و بڕەكەی یەك ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە: كە تا ئەو بەروارە پارەكەیان پێ نەدرێت دواتر ناتوانن كارەبا دابین بكەن, وتیشی: بەپێی گرێبەستی نێوان كۆمپانیاكان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەر كاتێك وەزارەت كەمتر لەسەدا35ی شایستەی دارایی مانگانەی كۆمپانیاكان دابین نەكات ئەوا ئەوان وەك كۆمپانیاكان بەرپرسیار نین لە لە كاركەوتنی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی و پابەند نابن بە پێدانی هیچ جۆرە غەرامەیەك.
سەرچاوەكە وتیشی: لە شەش مانگی ئەمساڵدا بەهۆی پێنەدانی شایستە داراییەكانەوە نیوەی تۆرباینەكان رادەوەستن لەبەر ئەنجام نەدانی چاكسازیی لە وێستگەكاندا.