كه‌مپێكی‌ نوێ‌ بۆ ئاواره‌كان در‌وستده‌كرێت

 
به‌ڕێوبه‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌رانی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات، كه‌ كه‌مپێكی‌ نوێ بۆئاواره‌كانی‌ سنوری‌ سلێمانی‌ در‌وستده‌كرێت، به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌ندێك كوموكوڕی‌ تیایدایه‌.
(چیا حسێن) به‌ئاژانسی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، كه‌مپێكی‌ نوێ‌ له‌ناوچه‌ی‌ دوكان بۆ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كانی‌ سنوری‌ سلێمانی‌ در‌وستده‌كرێت له‌ئێستاشدا به‌هۆی‌ هه‌ندێك كه‌موكورتیه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراوه‌.
چیا حسێن وتی‌:”پێویسته‌ پاریبَزگای‌ سلێمانی‌ پلانیان بۆ دابنێت، تاوه‌كو بزانرێت ئاواره‌ی‌ چ ناوچه‌یه‌كی‌ تیدا نیشته‌جێبكه‌ن، كه‌مپه‌كه‌ش كه‌مپێكی‌ شیاوه‌و سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی‌ تیایدا ڕه‌چاوكراوه‌و له‌لافاو كاره‌ساته‌كانیش پارێزراوه‌”.
به‌ڕێوبه‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ كۆچ‌و كۆچبه‌رانی‌ سلێمانی‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌سنوری‌ سلێمانیدا له‌ئێستادا، پێنج كه‌مپی‌ ئاوه‌دان هه‌یه‌، كه‌ زیاتر له‌ 56 هه‌زار خێزانی‌ ئاواره‌یان تیایدا جێكردۆته‌وه‌.