بەختەوەری نهێنی دەوڵەمەندبونە

زۆرێک پێیان وایە پارە دەتوانێت بەختەوەری بکڕێت، بەڵام نوێترین لێکۆڵێنەوە ئاشکرای کردوە، ئەو کەسانەی بەختەوەرن زیاتر پارە پەیدادەکەن.
ئەو لێکۆڵێنەوەیە کە لەئەمەریکا ئەنجامدراوە، ئاماژە بەوە دەدات، ئەو کەسانەی زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەیە و زیاتر لە ژیان رازین لە تەمەنی 29 ساڵیدا پارەی زیاتر پەیدا دەکەن.
بەپێی لێکۆڵێنەوەکە، فایلی 10 هەزار هاوڵاتی ئەمەریکی کە تەمەنیان لە 16 و 18 و 22، پشکنین لە داهاتەکانیان کراوە و دواتریش کە تەمەنیان گەیشتوەتە 29 ساڵ دوبارە پشکنین بۆ داهاتەکانیان کراوەتەوە و دەرکەوتوە، ئەو کەسانەی زیاتر گەشبینن بە ژیان و متمانەیان بەخۆیان هەیە پارەی زیاتریان بەدەستهێناوە، بەبەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی خەمۆکن.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی خستوەتەڕو، جیاوازی داهاتی ئەو کەسانەی بەختەوەرن (30%)ە بەبەراورد لەگەڵ ئەو کەسانەی خەمۆکن و هەمیشە هەست بە بێزاری دەکەن.