كۆمپانیای گازپرۆم بەرهەمهێنانی نەوت لەكێڵگەكانی ئه‌م شاره‌ی عێراق زیاد دەكات

كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی ئاشكرایكرد بەرهەمهێنانی نەوت لەكێڵگەكانی بەدرەى سەر بە پارێزگای واست زیادیكرد، دوای ئەوە بیری ژمار   (10) دەستی بەبەرهەمهێنان كرد، ئاستی بەرهەمهێنانی گشتی نەوت لە كێڵگەكە بەرزبۆوە بۆ (67) هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا و  كاركردنیش لە چوار كێڵگەی دیكە بەردەوامە.
ئاشكراشیكرد كارەكانی دامەزراندنی یەكەم هێڵی غازی هاوشانی نەوت بەردەوامە و رێژەی (60%) كارەكانی تەواو بووە.
لە بەیاننامەیەكدا “گازپرۆم” رونیكردۆتەوە ” توانیویانە كارەكانی بیری ژمارە دە (P-07)  تەواو بكەن و بەگەڕیبخەن و لەسەرەتادا  بیرەكە لە توانایدایە  (6.527) هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوتیش لە كێڵگەی بەدرە دەگاتە (67) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.
بەگوێرەی بەیاننامەكە “لەسەرەتای ئەمساڵەو “گازپرۆم” توانیوەیەكی سێ‌ بیری دیكە بەگەڕبخات كە ئاستی بەرهەمهێنانیان دەگاتە (24) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا و كاركردنیش لە چوار بیری دیكە بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت سەرەتای ساڵی 2017 دەست بەبەرهەمهێنان بكەن.