پاش شه‌ش ساڵ راوه‌ستان كارگه‌یه‌كى دروستكردنى دۆشاوى ته‌ماته له شاره‌زوور به‌گه‌ڕده‌خرێت و به‌وته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانیشى رۆژانه 200 تۆن ته‌ماته له جوتیاران وه‌رده‌گرن.
كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى شاره‌زوور له ناحیه‌ى سیروانى سه‌ر به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ دواكه‌وت، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه كرایه‌وه.
ستار مه‌حمود، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، كارگه‌كه له‌ئێستادا ده‌ستیكردوه به قۆناغی ئه‌زموونی و رۆژانه توانای وه‌رگرتنی زیاتر له 200 تۆن ته‌ماته‌ی هه‌یه و بڕیاره له‌ساڵی داهاتوشدا رۆژانه 500 تۆن ته‌ماته له جوتیارانی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى زیاتر له‌شه‌ش ساڵ كردنه‌وه‌ى ئه‌و كارگه‌یه به‌چه‌ند هۆكارێكى جیاواز دواكه‌وت.
ستار مه‌حمود وتیشى، ئه‌و كارگه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه دروستكراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رپه‌رشتیارانى كارگه‌كه له‌به‌رنامه‌یاندایه كه بۆ ساڵى ئاینده زه‌وى جوتیارانى ناوچه به‌شێوه‌ى كرێ وه‌ربگرن و بۆخۆیان بیكه‌ن به‌ته‌ماته، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ك سود به جوتیارانى ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و رێژه‌ى به‌رهه‌م زیادده‌كات له‌لایه‌كى دیكه‌ش ئه‌گه‌ر جوتیاران بخرێنه‌وه‌سه‌ر زه‌ویيه‌كانیان وه‌ك كرێكار كاربكه‌ن ئه‌وا سوده‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه وتیشى “به‌وته‌ى سه‌رپه‌رشتیارانى كارگه‌كه له قۆناغى یه‌كه‌مدا رۆژانه 50 هه‌زار قوت‌و دۆشاوى ته‌ماته ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه و له‌قۆناغه‌كانى داهاتوشدا رێژه‌ى وه‌رگرتنى به‌رهه‌مى ته‌ماته له‌جوتیاران له 200 تۆنه‌وه بۆ 800 تۆن به‌رزده‌كه‌نه‌وه و باشترین جۆرى دۆشاوى ته‌ماته ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه”.