دەڤەری ڕاپەڕین خاوەنی دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراوە و ساڵانە بە بەرووبومی کشتوکاڵی دادەچێنرێن، لەم ساڵیشدا بەرووبومی بامیە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو ڕێژەیەکی بەرچاوی لێچێنراوەو بەشێك لەو جوتیارانەی لەمساڵدا زەویەکانیان بەو بەرووبومە چاندوە باس لەوە دەکەن بەرهەمەکانیان ڕەوانەی بازارەکانی سلێمانیو ناوچەکانی تر دەکەنو دەشڵێن حکومەت هیچ هاوکاریەکمان ناکاتو سەرجەم دەرمانو پەین و پێداویستیەکانی تر لەبازاڕدا بەنرخێکی گران تر دەکڕێن.
جوتیارێکی دەڤەری راپەرێن لەم بارەیەوە دەڵێت: لەئێستادا جوتیارانی ناوچەکە بەزۆری بامیە دەچێنن چونکە بامیە سەرفیاتی هەیە و ڕۆژانە دەفرۆشرێت، جوتیاریانیش بژێویان لەسەر بامیەیە، وتیشی: بەهۆی گەرماوە رۆژانە بەیانیان ئیشدەکەینو دەست دەکەین بەچنینەوە، بامیەش دوو جۆری هەیە بامیەی خڕ (کوردی) بامیەی درێژ (حلە)، ئەمساڵ حەشەرات و مێشو مەگەز ومیشولە زۆرە بەڵام حکومەت بەهیچ جرۆرێک هاوکاری جوتیار ناکات.
جوتیاریکی تر وتی: ئەمساڵ بەرووبومێکی باشمان هەیە کە لەدەفەری ڕاپەرین زیادە دەینرین بۆ سلێمانیو ناوچەکانی تر بەڵام میروکرمی زۆرە ئەبێت رۆژە ناڕۆژێک دەرمان بکڕین بیرشێنین.
لەئێستا حکومەتی هەرێم تەنها پشتی بەهەناردەکردنی نەوت بەستوە و کەرتەکانی تری پشتگوێ خستوە بەجۆرێک بەر لە قەیرانی دارایی لە بودجەی گشتیدا ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا یەکو پۆینت هەشت ١.٨%ی بۆ کەرتی کشتوکاڵ تەرخان کردبوو لە ئێستاشدا ئەو ڕێژەیە زۆر کەمتر بۆتەوە.
لای خۆشیەوە بەڕێوبەری بەرێوبەرەیەتی کشتوکاڵی ڕانیە ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا ناتوانن هیچ هاوکاریەکی جوتیاران بکەین بەتەنها دەتوانن ڕێنماییان پێشکەش بکەین لەسەر چاندنو گەشەپێدانی بەروبومەکانیان.
بەرێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڕانیە ڕایگەیاند: لەئێستادا ڕووبەری داچێندراو لەڕانیە لەزیاد بوندایە بەڵام ئەمەش بێ گیروگرفت نیە لەبەر ئەوەی ئێمە بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەمانتوانیوە هیچ جۆرە دەرمانێکی قرکەری مێروو بۆجوتیاران دابین بکەین بۆیە جوتیار ناچارە لەبازاڕ بیکڕیت کەئەمەش ئەرکێکی گران لەسەر جوتیاران ئەکەوێت بەڵام ئەو جوتیارانەی سەرقاڵی چاندنی بامیەن دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ ئەوی ڕێنمایان بکەین لە کاتی داچاندن لەکاتی پەین کردن وە بۆ دەستنیشان کردنی ئەو نەخۆشیانەی ڕووبەڕوی بەروبومەکانیان دەبێتەوە.
بامیە بەرووبومێکی هاوینەیە لەسەرەتای وەرزی بەهاردا دەچێنڕیتو لەناوەڕاستی هاویندا پێدەگات، لەمساڵیشدا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرێن نزیکەی ٧٠٠ دۆنم زەوی بەو بەرووبومە داچێنراونو بەرهەمیان لە ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی تەنێک دەبێت.