سەرچاوەیەكی تایبەت بە گەلی كوردستانی راگەیاند پێدەچێت نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران بەهۆی كێشەیی دارایی و نەدانی كرێی نوسینگەی نوێنەرایەتییەوە دابخرێت.
سەرچاوەكە راشیگەیاند: نزیكەی 10 مانگە بودجەی نوێنەرایەتییەكانی حكومەتی هەرێم بەتایبەت نوێنەرایەتی تاران نەدراوە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەكەی و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بەرپرسانی تر لەم بابەتە ئاگاداركراونەتەوە ، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێك نەدراوەتەوە و ئەگەر كەیسەكەی بچێتە بەردەم دادگا، بەدڵنیاییەوە نوێنەرایەتییەكە چۆڵ دەكرێت.