وتەبێژی كۆمپانیای تویۆتا بۆ بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل رایگەیاند: لەو گروپانەی سەر بەو كۆمپانیایە كە لەئەمریكا كاردەكەن (2000) فەرمانبەر خانەنشین دەكرێنو لەجێگەشیان فەرمانبەری نوێ دادەمەزرێندرێن، ئەو ژمارەیەش كە خانەنشین دەكرێن (10%)ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە پێكدەهێنن كە بۆ كۆمپانیای تویۆتا لە ئەمریكا كار دەكەن.
مایك گۆس وتەبێژی كۆمپانیای تویۆتا ئاماژەی بەوەكرد ئەم كارەی كۆمپانیاكە مانای كەمكردنەوەی فەرمانبەران نییە، بەڵكو تەنها كارێكی ئیداری كۆمپانیاكەو لەجێگەی ئەو فەرمانبەرانەش بەپێی لێهاتووییو شارەزایی فەرمانبەری تر دادەمەزرێندرێن، وتیشی: ئەو (2000) هەزار فەرمانبەرەی خانەنشین دەكرێن، (25) ساڵ خزمەتی كاركردنیان هەیە.