دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ دوو ئاراسته‌كردنی شه‌قامی (كاك ئه‌حمه‌دی شێخ) خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، کاسبکارانی ئه‌و شه‌قامه به‌و بڕیاره نیگه‌ران بون‌و ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه هێماكانی هاتوچۆیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه لاداو وه‌ك ڕۆژانی ئاسایی شه‌قامه‌كه‌یان به‌عاره‌بانه گرته‌وه، وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانیش ده‌ڵێت:”ئه‌و بڕیاره وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه”.
ڕائید (كاروان محه‌مه‌د) وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، له‌لێدوانێكیدا: ئاماژه‌یدا به‌بڕیاری دوسایدكردنی شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ، كه له‌شه‌قامی قه‌ناته‌وه ئۆتۆمبێل به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره هاتوچۆ بكات‌و به‌پێچه‌وانشه‌وه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌وه به‌ره‌و قه‌نات هاتوچۆ بكات.
وته‌بێژه‌كه‌ی هاتوچۆی سلێمانی وتیشی:”به‌دوسایكردنی ئه‌و شه‌قامه بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی بوو، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه بوو دانانی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندی هاتوچۆ بوو له‌شه‌قامه‌كه‌دا، ئه‌و بڕیاره‌ش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌رگۆڕانكاریه‌كیش له‌و بڕیاره‌دا بكرێت، ئێمه چاوه‌ڕوانی بڕیاری لیژنه‌ی ئه‌منی‌و پارێزگاری سلێمانی ده‌كه‌ین له‌وباره‌یه‌وه”.
كاتژمێر هه‌شتی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی (24-7-2016) شه‌قامی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ به‌دوو ئاراسته كرا، به‌ڵام کاسبکارانی ئه‌و شه‌قامه سه‌ر له‌ئێواره‌كه‌ی هه‌ستان به‌لابردنی هێماكانی هاتوچۆ كه شه‌قاكه‌ی پێكرابووه دووساید.