نوسینگەی پێدانی فیزای تورکیا لە سلێمانی دەکرێتەوە

لەشاری سلێمانی
ووڵاتی تورکیا نوسینگەی پێدانی فیزا دەکاتەوە و بریارە کار ئاسانی بۆ بازرگانان
و هاوڵاتیانی سلێمانی بکات.

 

 

سەرۆکی ژووری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سیروان محەمەد و یاسین رەحیم فەرەج و نەوزاد غەفورجێگرانی سەرۆکی
ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کەمال حەمە علی و عتا ڕەجەب ئەندامانی
ئەنجومەنی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی
 ئەمڕۆ دوشەممە ٢٥/٧ پێشوازیانکرد لە
مستەفا مستان بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانی قونسوڵی تورکیا لە هەولێر، ڕایگەیاندین کە
لەماوەی دە ڕۆژی دیکەدا نوسینگەی پێدانی فیزا له‌ سلێمانی دەکەنەوە.

 

سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: سەردانەکەی بەڕێوەبەری نوسینگەی قونسوڵیەتی تورکیا لە سلێمانی بۆ
ئەوەبووە لەبارەی دواگۆڕانکاریەکان لەدوای کوتەدا سەربازیەکەی تورکیاوە بدات و لەماوەی دە ڕۆژی دیکەدا نوسینگەی قونسوڵیەتیان لە سلێمانی دەکەنەوە و ڕایگەیاند کە ڕەوشی تورکیا ئاسای بۆتەوە.

 

سەرۆکی ژوری
بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: داوامان لێکردون کە هەموو کار
ئاسانیەک بۆ کاری بازرگانانی سلیمانی بکەن بەتایبەت پێدانی فیزا تابتوانن بەئاسانی
درێژە بەکاری بازرگانی بدرێت لەنێوان هەردولادا.

 

سەرۆکی ژوری بازرگانی
ئاماژەی بەوەشدا بەڕێوەبەری نوسنگەی قونسوڵی تورکیا پێی ڕاگەیاندوین کە بەهۆی
کودەتا سەربازیەکەوە کردنەوەی نوسینگەکەیان لەسلێمانی بۆماوەیەک دواکەوتووە وە
ئاماژەی بەوەشداوا ڕۆژ بەڕۆژ ڕەوشی تورکیا ئاسای دەبێتەوەو هیچ مەترسیەک نەماوە.

لای خۆشیەوە
مستەفا مستان ڕایگەیاند: ئێمە هەمو کار ئاسانییەک دەکەین بۆ کاری بازرگانان بە
هاوکاری لەگەڵ ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تابتوانین بازرگانان بەشێوەیەکی ئاسان
کاری بازرگانی ئەنجام بدەن.