بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بۆ زیادكردنی‌ باج ناڕه‌زایی كاسبكارانی لێكه‌وتۆته‌وه‌

 
كاسبكارانی ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، نیگه‌رانن له‌ زیادكردنی باج له‌سه‌ریان‌و ده‌ڵێن، حكومه‌ت بوه‌ته‌ بار به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌.
بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی زیادكردنی باج له‌سه‌ر تابلۆی دووكان‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان، ناڕه‌زایی كاسبكارانی ناحیه‌ی ته‌قته‌قی لێكه‌وتۆته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ ناچار بوون، تابلۆی دووكانه‌كانیان لابه‌رن.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، له‌بریی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كارئاسانییان بۆ بكات، بوه‌ته‌ بار به‌سه‌ریانه‌وه‌.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌، به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترێك تابلۆ، بڕی 40 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ساڵێك وه‌رده‌گیرێت، سه‌رۆكی شاره‌وانیی ته‌قته‌قیش ده‌ڵێت، بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌و ئه‌وانیش ناچارن جێبه‌جێی‌ بكه‌ن.