ڕێگه‌ی سلێمانی-كه‌ركووك داخرا

به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌دێی ته‌كییه‌، خۆپیشاندانێكیان رێكخست و ڕێگه‌ی نێوان سلێمانی و كه‌ركووكیان داخست.
دانیشتوانی شارۆكه‌ی ته‌كییه‌، سه‌ر به‌ شارۆکەی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، ٢٤ی تەموزی ٢٠١٦ به‌هۆی بێ ئاوی و كه‌میی كاره‌با، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجام دا و چوونه‌ سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌كیی سلێمانی-كه‌ركووك و به‌ ته‌واوی هه‌ردوو سایدی شه‌قامه‌كه‌یان داخست.
 
 ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ڕاوه‌ستانی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێل، خۆپیشانده‌رانیش به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ شه‌قامه‌كه‌ جێ نه‌هێڵن، تا وه‌ڵامێكیان له‌ به‌رپرسان ده‌ستنه‌كه‌وێ و واده‌ی چاره‌سه‌ربوونی كێشه‌كانیان پێ نه‌درێ.
شاره‌دێی ته‌كییه‌، نزیك شارۆکەی چه‌مچه‌ماڵه‌، شه‌قامی رێگه‌ی سلێمانی-كه‌ركووك، شاره‌دێیەكه‌ی كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌.